فۆتۆ:
2019-08-07
83243 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ موچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی پێنجشەممە (٨ی ئابی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٥ی ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.