سەردێڕ:

ناوی ئەو وەزارەتانەی پێش جەژنی قوربان موچە وەردەگرن

دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار
فۆتۆ: 
2019-08-05

312615 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

لە چەند رۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابوری، خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی راگەیاند، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ناوی ئەو وەزارەتانە ئاشکرا دەکات کە پێش جەژنی قوربان موچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی کاری پێدەکات پێش جەژنی قوربان ژمارەیەک وەزارەتی دیکە موچە وەردەگرن کە ئەمانەن:

١- رۆژی سێ شەممە (٢٠١٩/٨/٦)، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

 ٢- رۆژی چوار شەممە (٢٠١٩/٨/٧)، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

٣- ڕۆژی پێنج شەممە( ٢٠١٩/٨/٨)، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هـ.ع