سەردێڕ:

چوار سفر لەسەر دراوی فەرمی ئێران لادەبرێت

دراوی وڵات لە ریاڵەوە گۆڕا بۆ تومەن
فۆتۆ: 
2019-07-31

21108 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئێران لادانی چوار سفری دراوی ئێرانی پەسەندکرد و دراوی وڵاتیشی لە ریاڵەوە گۆڕی بۆ تمەن.

حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە دانیشتنی خۆیدا کە بە سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی خۆی لەسەر گۆڕینی دراوی ئەو وڵاتە ئەنجامداو، پێشنیاری بانکی ناوەندی قبوڵکرد بە گۆڕینی ریاڵی ئێرانی بە تومەن و لادانی چوار سفری سەر دراوەکە.

 ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای کێبڕکێ دراوی تمەن دراوە لە بازاڕی بۆرسەی جیهاندا و ئەمە جگە لەوەی ئاسانکاری دەکات لە ڕووی مامەڵەی دراوی ناوخۆیەوە و بەهاش دەگەڕێنێتەوە بۆ دراوەکە.

دراوی فەرمی ئێران ریالە و هەر ١٠ هەزار ریالێک دەکاتە یەک تمەن بودجەی گشتی وڵاتیش بە ریال پەسەند دەکرا بەڵام لای هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە بە تومەن ناوی دەهێنرا.

 ئەگەر چوار سفرەکە لابدرێت لەسەر ریالی ئێرانی دراوەکە بەم جۆرە دەبێت ١٠  هەزار تمەن لە حیسابی فەرمیدا دەكاتە ١٠٠ هەزار ریال و ئەگەر چوار سفر لە دراوەكە لاببرێت، ئەوا ١٠ تمەن دەمێنێتەوە.