سەردێڕ:

دەرکەوتنی چرچی ناوچەوان لە دوای ٣٠ ساڵی ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەک

فۆتۆ: 
2019-07-23

23112 جار خوێندراوەتەوە

چرچی و هێڵی رووخسار لە زۆرکەسدا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی دەردەکەوێت، بەهۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی پرۆتینەکانی کۆلاجین و ئیلایسین لە جەستەدا، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەم هێڵ و چرچییانە دەکرێت ئاماژەبن بۆ هەندێك نەخۆشیی جدیی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست زانکۆی ڤێرجینیای ئەمریکی کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، ئەو چرچی و هێڵانەی دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی لە رووخساردا دەردەکەون، دەکرێت ئاماژەبن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی چەوریی جگەریی ناکحولی.

توێژەران ئەوەیان سەلماندووە، کەمبوونەوەی پرۆتینی لامین کە رێگە لە شلبوونەوەی پێست و دەرکەوتنی چرچی دەگرێت، هۆکاری سەرەکیی کۆبوونەوەی چەورییە لە جگەردا.

هەرچەندە پزیشکان هیچ رێگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی جەستە بۆ پرۆتینی لامین، بەڵام بۆ پارێزگاریکردن لە جگەر و باشترکردنی کارەکانی رێنمایی دەدەن بەوەی میوەکانی وەكو سێو، ئەڤۆکادۆ و سندی بخۆن.

هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەش کردووە، چرچییەکانی رووخسار دەکرێت ئاماژەبن بۆ بوونی کێشە و تێكچوون لە کاری دڵ و دەمارەکان.

ئەنجامی توێژینەوەیەك، کە ٢٠ ساڵی خایاندووە، ئاشکرایکردووە، زیادبوونی مەترسیی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان پەیوەندییان هەیە بە دەرکەوتنی هێڵ و چرچیی قوڵ لە ناوچەواندا.

ئەو زانایانەی کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە ئاماژەیان بەوە کردووە، دەرکەوتنی چرچی و هێڵی قوڵ لە ناوچەواندا دەکرێت بەهۆ ڕەقبوونی دەمارەکانەوە بێت، کە ئەویش بەهۆی کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشەوە روودەدات، لەگەڵ زیادبوونی رەقبوونی دەمارەکان مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك زیاد دەکات.

Image result for ‫امراض القلب‬‎

ژ.ن