سەردێڕ:

ئێران: وڵاتانی کەنداو ناتوانن بۆشای بڕانی نەوتی ئێران لە بازاڕەکان پڕکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-07-22

1304 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری راوەستانی فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکەى، سعودیە و عێراق و ئیمارات ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە بەم ھۆیەوە دروست دەبێت.

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەى بەوەشکرد، ھیچ وڵاتێک ناتوانێت جێگەی نەوتی ئێران پڕبکاتەوە و سعودیە، عێراق و ئیمارات بازاڕی خۆیان ھەیە.

وتیشى، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی ئێران لە لایەن بەریتانیاوە لە گەرووی جەبەل تاریق کاریگەری لەسەر خستنەڕووی نەوتی ئێران نەبووە.

لەچەند هەفتەى رابردوودا کەشتییەکى نەوتى ئێران لەگەروى جەبەل تارق لەلایەن هێزى دەریایی بەریتانیاوە دەستى بەسەرداگیرا و تا ئێستا کەشتییەکە ئازادنەکراوە