سەردێڕ:

دهۆک.. کوڕ و کچێک لە کۆمەڵگەى چڕە کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-19

15356 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، شێخان، تائیف گۆران

بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە کچ و کوڕێک لە کۆمەڵگەى چڕە کوژران.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە کچ و کوڕێک لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە لە کۆمەڵگەى چڕەى سەر بە قەزاى شێخان کوژراون.

باسی لەوەشکرد، کوڕەکە خێزاندارە و تەمەنى ٣٠ ساڵە کچەکەش تەمەنى ١٨ ساڵە و تەرمەکانیشیان بۆ پزیشکى دادى دهۆک گواسترانەوە.

هاوکات پۆلیسی دهۆکیش هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە .