سەردێڕ:

چیرۆکى ئەو دوو هاوڵاتییەی هەرێم کە لە رووداوەکەی هەولێردا کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-19

22402 جار خوێندراوەتەوە

پرسەى (نەریمان و بەشدار) ئەو دوو هاوڕێیەى لە رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێردا کوژران، بەڕێوەچوو .

ئەوان  کە بە مەبەستی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەیان چوونەتە هەولێر، دواى کاتژمێر یەک بۆ نانى نیوەڕۆ سەردانی ڕێستۆرانتی هۆقەباز دەکەن، لەوێ دەکەونە بەر دەستڕێژی گولـلە و لەگەڵ دیپلۆماسێکی کونسوڵخانەی تورکیا دەپێکرێن.

نەریمان تەمەنی ٤۳ ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی ۳ منداڵە، ئامۆزا و پاسەوانی ئازاد جوندیانی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و لەکاتى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

Image may contain: 1 person, pool, sky and outdoor

بەشداریش ۲٦ ساڵە سکرتێری پزیشکە، دوو فیشەکى بەردەکەوێت، یەکێکیان بەر سەری و ئەوی دیکەشیان بەر سینگی، دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر مانەوەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئامۆزایەکى نەریمان دەڵێت، چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانن بۆ دۆزینەوەی بکەرانى رووداوەکە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر وردەکاریى ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە.