سەردێڕ:

​ئامێدی.. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە سێ کەس برینداربوون

ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە کرایە ئامانج
فۆتۆ: 
2019-07-18

4614 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دهۆک، بێوار حلمی

 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە گوندی سپینداری سەر بە قەزای ئامێدی سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

 پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، فرۆکەکانى تورکیا کاتژمێر ٧ى ئێوارەى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکى پەکەکەیان لە ناو گوندى سپینداری لە سنورى ناحیەى چەمانکێ کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک گەریلا بەر بۆردومانەکە کەوتوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستاش ژمارەى شەهید و بریندارەکانی پەکەکە نەزانراوە.

وتیشی، هەر بەهۆى بۆردومانەکەوە سێ هاوڵاتى گوندى سیپینداری برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەى دهۆک گواستراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى دیکەى گەریلاکانى پەکەکەیان لە گوندى سەرگەلێ لە قەزاى ئامێدى کردەئامانج.

ئ.ر