سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: ڕووداوەکەی هەولێر تیرۆریستی بوو

دیپلۆماتکارێکی کونسوڵخانەی تورکیا کوژرا
فۆتۆ: 
2019-07-18

4885 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى هەرێم لە نوێترین راگەیەنراودا لەسەر رووداوەکەى دوێنێ رایگەیاند، "کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بووە".

حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، " لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاوڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە ".

لەلایەکى دیکەوە میدیاکانی تورکیا وردەکاریی چۆنێتی کوشتنی دیپلۆماتکارەکەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر ئاشکرا کردووە، کە باس لە شوێن و چۆنییەتى چوونە ژورەوەى ئەو کەسانە دەکات کە تەقەیان لە دیپۆلۆماتکارەکە کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی دوێنێ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش برینداربوو و دواتر دوێنێ شەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.