سەردێڕ:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئیریکسۆنی سویدی رێککەوتنێکیان واژۆکرد

فۆتۆ: 
2019-07-18

3968 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئیریکسۆنی سویدی بەمەبەستی پێشخستنی تۆڕی تەکنەلۆژیای ئاسیاسێڵ و بەهێزکردنی توانای بەشداربوەکان لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی خێراو خێرایی پەیوەندییەکان بە گشتی رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە رێککەوتنەکە نوسیویەتی، لە پێناو هەنگاونان بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنە جیهانییەکان، کۆمپانیاکەیان هەستاوە بە هەڵبژاردنی خزمەتگوزاری و چارەسەرەکانی کۆمپانیای ئیریکسۆنی جیهانی لە ڕێگەی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەیەكی دوورمەوداوە.

باس لەوەشکراوە، ئامانجی رێککەوتنەکە جێبەجێکردنی داهێنانە نوێیەکانی کۆمپانیای ئیریکسۆنی سویدیە بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و بەهێزکردنی توانای بەشداربوەکانی ئاسیاسێڵ لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی خێرادا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجێکی دیکە رێککەوتنەکە بریتیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی ئینتەراکتیڤ و تۆڕبەندی کۆمەڵایەتی وبەهێزکردنی کوالیتی و خێرایی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی گشتی لە لایەن کۆمپانیا سویدیەکەوە.

هـ.ع