سەردێڕ:

حەوت شت لە ژوورى نوستنەکەت دامەنێ

فۆتۆ: 
2019-07-18

13805 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر ویستت بە ئارامی بخەویت و خەوێکی تەندروست بکەیت، پێویستە پەیوەستبیت بە کۆمەڵێك رێنماییەوە، هەروەها دەبێت واز لە هەندێك خووی ناتەندروست بێنیت کە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت ئەنجامیاندەدەیت.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بە حەوت رێنمایی گرنگ کردووە کە پێویستە بە هەند وەریانبگریت گەر بتەوێت شێوازی خەوتنت باشبکەیت، بەم جۆرە:

١لە ژووری نوستندا لە مۆبایل دووربکەوەرەوە، چونکە ئەو تیشك و لەرانە لێوەی دەردەچێت زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت.

Image result for using mobile on bed

 ٢خواردن مەبەرە ژووری نوستنەوە، چونکە وادەکات زۆر بخۆیت و کێشت زیاد دەکات و کۆلیسترۆڵت بەرزدەبێتەوە.

Image result for ‫الطعام وقت النوم‬‎

٣ئەگەر ئاژەڵی ماڵیت هەیە مەیبەرە ژووری نوستنەکەتەوە و مەهێڵە بچێتە سەر جێگاکەت، چونکە بەکتریای جۆراوجۆریان پێوەیە و دەمێننەوە و بە پاککردنەوەش لەناوناچن.

Image result for people and animals sleeping

٤زانایان دەڵێن، خەوتن لە ژوورێکدا کە رێكنەخراو بێت و شتومەکەکانی بڵاوبووبێتەوە وادەکات کەسەکە تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، هەروەها دانانی جلوبەرگ و گۆرەویی پیس وادەکات بەکتریا بۆ کەسەکە بگوازرێتەوە.

Image result for ‫الفوضى في غرفة النوم‬‎

٥پێویستە سەرینەکان تەندروست و گونجاوبن، هەروەها هەر جێگەیەکی خەوتن بە سیستەم و جێگاکەوە دەبێت لە دوای ١٠ ساڵ بەکارهێنان بگۆڕدرێت بۆئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیی پشت و مل بکرێت.

Image result for ‫وسائد‬‎

٦ئەگەر ژوورەکەت بچووکە و شتومەکەکانت زۆرن، جانتای گەورە و سەبەتەی گەورە بەکاربهێنە بۆ کۆکردنەوەی شتومەکەکانت، چونکە ژووری رێكخراو یەکێکە لە مەرجەکان بۆئەوەی بە ئارامی خەوت لێ بکەوێت.

Image result for ‫تنظيم غرفة النوم‬‎

٧. زانایان رێنمایی دەدەن بەوەی کە ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە کارەوە هەیە نەبرێنە ژووری نوستنەوە، چونکە ئەو ژوورە تایبەتە بە حەوانەوە و دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی رۆژ.

Image result for working at bed room

ژ.ن