سەردێڕ:

بریندارى ڕووداوەکەى هەولێر گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-17

14272 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سۆران، عەبدۆ ڕۆستایى

ئەو کەسەى لە ڕووداوى سەر ڕیستۆرانتەکەى ئەمڕۆى شارى هەولێر بریندار کرا گیانى لەدەستدا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەو کەسە دانیشتووى ناحیەى دیانایە لە قەزاى سۆران و ناوی (بەژدار برادۆستی)یە و، لە ڕووداوەکەى ئەمڕۆى شارى هەولێر بریندارکرا و بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە مایەوە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە دواتر گیانى لەدەستدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقە لە ریستۆرانتێکى شارى هەولێر کرا کە کارمەندانى کونسوڵخانەى تورکیاى تێدابووە، ئاسایشی هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کارمەندێکى کونسوڵخانەکە و هاوڵاتییەک کوژرا و یەکێکى دیکەش برینداربووە.