سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-16

21907 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی سێشەممە (١٦ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.