سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مارێک ماسییەک لە ڕاوچییەک دەسێنێت

فۆتۆ: 
2019-07-15

28022 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە ڕاوچییەکانی ماسی لە شاری هیوستنی ئەمریکا، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە مارێکی گەورە لە هەوڵی ئەوەدایە ماسییەکی لێ بسێنێت کە لە ڕووبارێکی ناوچەکە راویکردووە.

ڕاوچییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مارەکە بە شێوەیەک خۆی لە ماسییەکەوە ئاڵاندووە لێکردنەوەی ئەستەم و مەترسیداربووە، بەڵام لە کۆتاییدا توانیویەتی لە ماسییەکەی دووربخاتەوە.

بەگوێرەی گێڕانەوەکانی ڕاوچییەکە مارەکە بریندارییەکی پێوەبووە و هەرچەندە ماسییەکەی لێ سەندووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو گازەی مارەکەوە کە لە ماسییەکەی گرتووە، ناچاربووە دەستبەرداری ماسییەکە ببێت.

ع.م