سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-15

44105 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکاندابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی دوو شەممە (١٥ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.