سەردێڕ:

دهۆک.. گەنجێک لە هاوینەهەوارى گەلی شێرانە خنکا

فۆتۆ: 
2019-07-14

2040 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەهاوینەهەوارى گەلى شێرانە لە ناحیەى دێرەلوک گەنجێک خنکا.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنى دهۆک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەى دێرەلوک گەنجێکى تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوى مستەفا فەوزى ئەحمەد لە هاوینەهەوارى گەلى شێرانە خنکاوە.

وتیشی، خەڵکى ناوچەکە تەرمى گەنجەکەیان لە ئاوەکە هێنایە دەر و لەلایەن تیمى بەرگری شارستانییەوە رەوانەى پزیشکى داد کرا.

هاوکات ئەمیر عەلى بەرپرسی راگەیاندنى تەندروستى زاخۆ بە  دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەى پێشابیرى لە ناو رووبارى خابوردا تەرمێک دۆزرایەوە.

روونیشیکردەوە، دواى گەیشتنى تیمەکانیان دەرکەوت ئەو تەرمە هاوڵاتییەکى خەڵکى باکورى کوردستانە، بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەکى پێ نەبووە.

ئ.ر