سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت

بەبۆنەی یادی ١٤ی تەموزەوە
فۆتۆ: 
2019-07-13

13440 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ یەکشەممە ١٤ی تەمووز لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا پشووەی فەرمییە.

حکومەتی هەرێم لە راگەیەندرواێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦١ ساڵ بەسەر شۆڕشی ١٤ی تەمووزدا، ساڵیادی ئەورۆژەی کردە پشووی فەرمی.

رۆژی ١٤تەمووزی ١٩٥٨ بەسەرپەرشتی عەبدولکەریم قاسم  و ژمارەیەک ئەفسەری دیکە، سیستمی حوکم لە عێراق لە پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ کۆماری، ئەمەش بە یەکێک لە رووداوە گرنگ و پڕ بایەخەکانی مێژووی عێراق دادەنرێت.

بەرەبەیانی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ عەبدولکەریم قاسم‌و ئەفسەرانی ئازادیخواز ھێرشیان کردە سەر کۆشکی "ریحاب‌ و زھور" لە بەغدا و توانیان کۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لەعێراق بھێنن ‌و سیستمی کۆماری رابگەیەنن.