سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید داوای لێبوردن دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-09

41256 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، داواى لێبوردن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانى نەوەى نوێ دەکەن چونکە نەدەبوو متمانە بە هەندێک کەس بکەن و بیانکەن بە پەرلەمانتار.

شاسوار عەبدولواحید لە سیمینارێکدا، کە سبەى شەو کاتژمێر نۆ لە ئێن ئاڕ تی پەخشدەکرێت، رایگەیاند، هەتا رۆژێک زووتر میللەتى کورد لە پارتى و یەکێتى راپەڕێت و رووبەڕوویان ببێتەوە هێشتا کەمە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا شاسوار عەبدولواحید وتى، دەسەڵاتداران تەنها دوو رێگایان لەبەردەمدایە و سێیەمیان نیە، ئەویش یان دەسەڵات بەهۆش خۆى بێتەوە تا کار لە کار نەترازاوە، یان چارەنووسیان هەمان چارەنووسى سەدام و بەعس و قەزافى دەبێت.

هـ.ع