سەردێڕ:

بەشێک لە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران گەیشتە هەرێم

فۆتۆ: 
2019-07-09

1412 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕی‌ ١٥ ملیار دینار وه‌كو بەشێک لە پارەی ئه‌مساڵی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕە پارەکە ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەرێم و دواتر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

باسی لەوەش کردووە، بەردەوامدەبن لە هەوڵەکانیان بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته ‌داراییه‌كانی جوتیارانی کوردستان بۆ ئەو ساڵانەشی کە تا ئێستا دابەشنەکراوە.

ئەوەش لەکاتیکدایە، حکومەتی عێراق پارەی گەنمی ٤ ساڵی جوتیارانی هەرێمی خەرج نەکردووە.

بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق ٣٤٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت و بەگوێرەی یاسای بودجەش ١٩٢ ملیار دیناری بۆ کڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم تەرخانکردووە.

هـ.ع