سەردێڕ:

هاتوچۆی هەرێم خشتەی نوێی سزای دارایی سەرپێچییەکانی ئاشکراکرد

لە ٤٣ خاڵ پێکهاتووە
فۆتۆ: 
2019-07-09

56093 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەرێم خشتەی نوێی سزای دارایی بۆ سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بڵاوکردەوە، کە لە ٤٣ خاڵ پێک دێت و سەرجەم جۆری سەرپێچییەکانی تێدایە.

١. گوێڕایەڵنەبوونی شۆفێر بۆ ھێماکانی ھاتووچۆی ڕووناکی یان نیشانەکانی پیاوی ھاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار.

٢. لێخوڕینی سوارڕۆ بەشێوەی پێچەوانەی ڕووی ھاتووچۆی بڕیاردراو لە دەسەڵاتی ھاتووچۆ (٥٠.٠٠٠) پەنجا ھەزار دینار. 

٣. لێخوڕینی سوارڕۆ بەبێ ڕووناکی پێشەوەو دواوە بەشەو (٥٠.٠٠٠) پەنجا ھەزار دینار.

٤. لێخوڕینی سوارڕۆ بە کەمتەرخەمی یان ھەڵەشەیی (بەھاش و ھۆش) ( ٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار. 

٥. لێخوڕینی سوارڕەو بەخێرایی زیاتر لە خێرایی دیاریکراو بە یاسا لەڕێی پسوڵەی ئاجیلە یان ئامێری (PDI) (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار.

٦. تێپەڕبوونی ماوەی (٣٠) رۆژ لەسەر نووسراوی فرۆشتنی سوارڕۆ و بەبێ پێداچوونەوەی فەرمانگەی تۆماری تایبەتمەند بۆمەبەستی تۆمارکردن (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار. 

٧. سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتن و ھاتووچۆ لە ڕێگای خێرا (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار. 

٨. سەرپێچیکردنی بڵاونامەکان و ڕێنماییەکانی دەرکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار. 

٩. دانەپۆشینی ڤاری سوارڕۆکانی بارھەڵگر بەشێوەی موکوم بۆ نەفڕینی یان بڵاونەبوونەوەی (پەرشبوو) یان نەکەوتنی بار لەکاتی ڕۆیشتن یان لەرینەوەی (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار.

١٠. وەستانی سوارڕۆ لەشوێنێک کە وەستان تیایدا قەدەغەیە (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دینار. 

١١. بەکارھێنانی لەزگەی جام تاریک و بەستنی پەردەی دواوەی ئوتومبیل و ھەرشتێک ببێتە ھۆی نەبینینی پێشەوەو دواوەی خۆی (٤٠.٠٠٠) چل ھەزار دینار. 

١٢. پێچکردنەوە لەو شوێنانەی ڕێگەنەدراوە بەپێچکردنەوە (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دینار. 

١٣. دەرچوونی بێ وەستان لە شەقامی لاوەکی بۆ شەقامی سەرەکی (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دینار. 

١٤. نەدانی پێشینە بۆ پیادە، ئەوانەی کە چوونەتە ناوچەی پەڕینەوە (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دینار. 

١٥. بەجێھێشتن یان مانەوەی سوارڕۆکانی بارھەڵگری گەورە و بیناسازی و کشتوکاڵ و پاسەکان لە کۆڵان و شەقامەکانی ناوخۆ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار. 

١٦. تێپەڕاندنی بەرزایی دیاریکراو لە بارکردنی کەلوپەل لە ئوتومبیلی بارھەڵگر (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار. 

١٧. لێخوڕینی سوارڕۆ کە تابلۆی ڕوون نەبێت یان لەناوچووبێت (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار. 

١٨. بەکارنەھێنانی پشتێنی دڵنیابوون لەو سوارڕۆیانەی کە پشتێنی دڵنیایی تیادایە (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار.

١٩. بەکارھێنانی ئامێری ئاگادارکردنەوەی ھەوایی یان چەند ئاواز یان دانانی بڵندگۆی گەورەی دەرەکی یان بەکارھێنانی ووریاکەرەوە بە دەنگی بەرز (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار. 

٢٠. لێکڕەتبوونی شۆفێر لە سوارڕۆیەکی تر لەلای راستی یان لێکڕەتبوونی ھەڵە (٢٠.٠٠٠) بیست ھەزار دینار.

٢١. بەکارھێنانی رووناکی بەرز بە شێوەیەک کە کاریگەربێت لەسەر شۆفێری سوارڕەوەکانی تر (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٢. لیخوڕینی سوارڕۆ کە کەمترین ڕێژەی لە مەرجەکانی توندوتۆڵی و دڵنیابوون تێدانەبێت (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٣. دانانی پێوەنووساوی جوانکاری و ئاگادارکردنەوەو نووسین و وێنە لەسەرجامی ئوتومبیلی پێشەوە یان دواوە (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٤. سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتنی ئاسوودە (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٥. نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٦. سەرپێچیکردنی ھێماکانی ھاتووچۆی دیاریکراوی سەرزەوی (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٧. گواستنەوەی نەفەر لەسەر لاتەنیشتەکانی ئوتومبیل یان لەسەر بەشی دەرەوەی (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار.

٢٨. کردنەوەی دەرگای ئوتومبیل لە لای چەپ پێش دڵنیابوون لەنەبوونی ھاتووچۆی سوارڕەوەکان (١٥.٠٠٠) پازدە ھەزار دینار. 

٢٩. ئاگادار نەکردنەوە بە نیشانەی ڕووناکی پێش ماوەیەکی دیاریکراو لەکاتی پێچکردنەوە یان وەستان (١٠.٠٠٠) دە ھەزار دینار. 

٣٠. جووڵەپێکردنی سوارڕەو پێش دڵنیابوون لە خاڵی بوونی ڕووگەی ھاتووچۆ لە سوارڕەوەکان (١٠.٠٠٠) دە ھەزار دینار. 

٣١. پێ نەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار بۆ پیاوی ھاتووچۆ لەکاتی داواکردن (١٠.٠٠٠) دە ھەزار دینار.

٣٢. سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارەی کاتی ئوتومبیل بۆ ھەرمانگێک (١.٠٠٠.٠٠٠) یەک ملیۆن دینار. 

٣٣. سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارە کاتی ماتۆڕسکیل بۆ ھەرمانگێک (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد ھەزار دینار.

 تۆمارکردنی خێرایی لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی 

٣٤. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٦١-٧٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا ھەزار دینار.

٣٥. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٧٦-٩٠) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٠٠.٠٠٠) سەد ھەزار دینار.

٣٦. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (٩١-١٠٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٢٥.٠٠٠) سەدو بیست و پێنج ھەزار دینار.

٣٧. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (١٠٦-١١٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٨٠.٠٠٠) سەدو ھەشتا ھەزار دینار.

٣٨. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی ناوشار لە (١١٦) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرەو سەرەوە (٢٥٠.٠٠٠) دوو سەدو پەنجا ھەزار دینار.

٣٩. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٠١-١١٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا ھەزار دینار.

٤٠. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١١٦-١٣٠) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (٩٠.٠٠٠) نەوەد ھەزار دینار.

٤١. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٣١-١٤٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١١٥.٠٠٠) سەدو پازدە ھەزار دینار. 

٤٢. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٤٦-١٥٥) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا (١٨٥.٠٠٠) سەدو ھەشتاو پێنج ھەزار دینار. 

٤٣. تیژلێخوڕین لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار لە (١٥٦ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەرەو سەرەوە) (٢٣٠.٠٠٠) دوو سەد و سی ھەزار دینار.