سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانى سەردانى فەرەنسا دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-09

1400 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان  سەردانى فەرەنسا دەکات.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بڵاویکردەوە بە بانگهێشتى فەرمى سەرۆکى فەرەنسا نێچیرڤان بارزانى دەچێتە پاریس و ڕۆژى چوارشەممە لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە.

ئاماژەبەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکەن.

ئەمە دووەم سەردانى نێچیرڤان بارزانییە بۆ دەرەوەى هەرێم دواى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێم و یەکەم سەردانیشى بۆ تورکیا بوو.