سەردێڕ:

چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەت کۆدەبێتەوە

وەزیرەکانی کابینەکە سوێندى یاسایی دەخۆن
فۆتۆ: 
2019-07-08

1510 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو.

ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشت نامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەپێی حوکمی بڕگەی (سێیەم)ی ماددە (١٨)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (١٣)ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، "دانیشتنەکە لە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٧/١٠، تکایە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبن".

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بریتییە لە متمانەدان بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خوێندنەوەی ناوی وەزیرەکان لەلایەن مەسرور بارزانی راسپیردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت و

ھەر لە دانیشتنەکەدا سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی کابینەی وەزاریی نۆیەمی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەخوێندنەوەی ھێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کابینەی وەزاریی نۆیەم لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق.