سەردێڕ:

دەستبەکاربوونى سەرۆکى نوێی پەرلەمان دوادەکەوێت

فۆتۆ: 
2019-07-08

10337 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

بەهۆى تەواونەبوونى ئامادەکارییەکانەوە، دەستبەکاربوونى رێواز فایەق وەک سەرۆکى نوێی پەرلەمان دوادەکەوێت.

پەیامنێرى ئێن ئار تى رایگەیاند، بڕیار بووە ئەمڕۆ ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمان دەستلەکاربکێشێتەوە و رێواز فایەق سوێندى یاسایی بخوات، بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى ئامادەکارییەکانەوە دواخراوە بۆ رۆژى پێنجشەممە.

وتیشى رۆژى چوارشەممە کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەى نوێ بەرێوەدەچێت و ڤالا فەرید کە لەلایەن پارتییەوە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنى وەزارەتى داد، تا ئەو کاتەى دەگاتە کاتى سوێندخواردنى خۆى وەکو وەزیر، سەرۆکایەتى دانیشتنى پەرلەمان دەکات و دواتر دەستلەکاردەکێشێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونى ئەو ماوەیەی دراوە مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەى.