سەردێڕ:

وێنە.. ژمارەیەک ژن و کچی ئێزدی سەردانی ئیسرائیلیان کرد

فۆتۆ: 
2019-07-07

5157 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی عێراقی کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک لە و ژن و کچە ئێزدییانەی کە لە ژێر دەستی ڕێکخراوی داعش ڕزگار کراون، سەردانی ئیسرائیلیان کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی تایبەت بە چارەسەری ئەو شۆکەی دووچاربوون.

شاندەکە پێکهاتوون لە ١٥ ئافرەت کە زۆربەیان ژنان و کچانی ئێزدین و ژمارەیەکیشیان مەسیحین، بڕیارە بەشداری بکەن لە پرۆگرامێکی ڕاهێنان، کە لەلایەن کۆلێژی دەروونناسی زانکۆی بارئیلانەوە تایبەت بە هاوکاری ڕزگاربوانی ژێر دەستی چەکدارانی داعش تەرخانکراوە.

لاپەڕەی "ئیسرائیل بە شێوەزاری عێراقی - إسرائيل باللهجة العراقية) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئامانج لە پرۆگرامی ڕاهێنانەکە بۆ ڕزگاربوون و تێپەڕبوونە لەو فشار دەروونییەی کە بەسەرهاتووە، بڕیارە ماوەی دوو هەفتە بخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەبە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل  هاتوون.

لە ناو بەشداربواندا هەریەکە لە هەردوو ڕزگاربووی دەستی داعش "لەمیاء حاجی بەشار" کە بووە خاوەنی خەڵاتی ساخارۆف لە ساڵی ٢٠١٦ و "نادیە موراد" خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

لەمیاء یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستبەسەر کراوە و لە هەوڵێکیشدا بۆ هەڵاتن لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بریندار کراوە، دواتر بۆ چارەسەرکردن گوێزراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

نادیە مورادیش یەکێک بوو لەو کچە ئیزدییانەی کە وەک بەندە و کەنیزەک چەکدارانی داعش دەستدرێژیان کردبووە سەر و دوای ئازادبوونی بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

لاپەڕەکەی ئیسرائیل بە شێوە زاری عێراقی ئاشکرایکردووە، زانکۆی بارئیلانی ئیسرائیلی ماوەی چوار ساڵ توێژینەوەی کردووە لەسەر جینۆساید و بە کۆمەڵکوشتنی ئیزدییەکان.

چەکدارانی داعش لە ١٠ حوزەیرانی ٢٠١٤ دوای ئەوەی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەریان کۆنترۆڵکرد، دواتر هێرشێکی فراوانیان کردە سەر ناوچەکانی باکور و دەشتی نەینەواو کۆنترۆڵی قەزای شنگال و ناوچەکانی دیکەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزدییەکانی کرد و بە سەدان پیاو و لاویان گولـلە بارانکردن و بە سەدان ژن و کچیشیان وەک کەنیزەک بە بارمتە برد و وەک بەندە، لە نێوان ئەمیر و سەرکردەکانی داعشدا کڕین و فڕۆشتنیان پێوە کرا.

ع.م

Image may contain: one or more people, people sitting and indoor

Image may contain: people sitting, table and indoor

Image may contain: 5 people, people smiling, people sitting and indoor

Image may contain: 7 people, people smiling, people standing, people sitting and indoor