سەردێڕ:

سلێمانی.. لە هەفتەیەکدا شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2019-07-07

1106 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٠ ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و دوکان و چەمچەماڵ ڕوویانداوە.

ئاماژە بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی دوو هەزار ڕووداوی هاتوچۆ لەشارەکانی هەرێمدا روویانداوە و بەهۆیانەوە نزیکەی ٢٢٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.