سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

یاسای ئەنجومەنى پارێزگاکان تاوتوێ دەکرێت
فۆتۆ: 
2019-07-07

739 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ژمارە ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ی تایبەت بەئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەپێی نوسراوێکى پەرلەمانى کوردستان بەرنامەى کاری دانیشتنەکەى ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندنەوەى دووەمى  پێشنیازی یاسای ژماره‌ (٣) ى ساڵی ٢٠٠٩ یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (٨٧و ٨٨ و ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دانیشتنى دوێنێیی پەرلەمانى کوردستاندا پێشنیازی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕەوییان کراوەتەسەر لە سنوری شارەوانیەکان و هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان خوێندنەوەیان بۆکرا.

بەشێک لە پەرلەمانتارانیش رەخنەى ئەوەدەگرن هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو پارتی خوێندنەوەی بۆکراوە.