سەردێڕ:

بەرپرسێکى کارەباى سنه‌: دەتوانین ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ سلێمانی دابینبكه‌ين

فۆتۆ: 
2019-07-07

1265 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای سنه‌ رایگه‌یاند، لە توانایاندا‌یه ‌بڕی ٣٠٠ مێگاوات كاره‌با بۆ سلێمانی دابینبكه‌ن، لە داهاتووشدا ده‌توانن ئەو بڕە بۆ ٩٠٠ میگاوات بەرزبکەنەوە.

هیوا لەهۆنیان ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە ئەو کارە لەسەر ئاستى هەریەک لە وەزارەتەکانى وزە و کارەباى هەردوو حکومەتى ئێران و حکومەتى مەرکەزیى عێراق و هەرێمى کوردستان یەکلابکرێتەوە.

هاوکات سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتن هەیە لە نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق بۆ کڕینى کارەبا لە ئێران.

وتیشى، پێداویستییەکانى ڕێککەوتنەکەیان ئامادەکردووە، به‌ڵام ھێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی، له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ھاورده‌كردنی كاره‌با، له‌ دوو رۆژی داھاتووشدا ده‌گه‌نه ‌بڕیاری كۆتایی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى کارەباى هەرێم، مانگى ڕابردوو خواست لەسەر کارەبا لە پارێزگاى سلێمانى هەزار و ٢٠٠ مێگاوات بووە و توانیوویانە هەزار و ١٤١ مێگاوات دابینبکەن.

ئ.ر