سەردێڕ:

کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

فۆتۆ: 
2019-07-06

1786 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم کە ژمارەیان ٥٦٨ کەسە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ئەم مانگە، یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون.

روونیشیکردەوە، لە یەکەم گەشتدا و لە هەمان رۆژدا ٣٧٦ کەس لە رێگای فرۆکەخانەی ھەولێر و ١٨٨ کەسیش لە رێگای فرۆکەخانەی سلێمانیەوە بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمساڵ چوار هەزار و ٨٨٠ کەس ناویان دەرچووە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج و، بڕی چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلاریش لە هەر کەسێک وەردەگیرێت کە حەج بکات.

هـ.ع