سەردێڕ:

ئەمڕۆ یەکێتی بۆ یەکلایکردنەوەی ناوی کاندیدەکان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-06

2142 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

مستەفا چاوڕەش ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاتژمێر چوارى ئێوارە لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، بەهۆى ئەوەى کاتى کەم ماوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدانى یەکێتى بۆ کابینەى نوێى حکومەتی هەرێم دەستنیشاندەکرێن.

ڕۆژی ١٢ی تەموز، ئەو وادە یاساییەی لە بەردەم مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتاییدێت کە بۆی دیارکراوە، تا ئێستاش لایەنەکان سیڤی کاندیدەکانیان ڕادەستی مەسرور بارزانی نەکردووە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.

لە كابینەی نوێی حكومەتدا، جگە لە پۆستەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت، جێگری سەرۆكی هەرێم، پێنج وەزارەت ‌و وەزیرێكی هەرێم بەرکەوتەى یەکێتى دەبێت، هاوكات پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش پشکى یەکێتییە.

هـ.ع