سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکیان لە قەزاى پشدەر بۆردومانکرد

لە ناحیەى ژاراوە
فۆتۆ: 
2019-07-05

4385 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، پشدەر، ئەیوب عەلى

پێش نیوەڕۆى ئەمرۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى گوندی سادری ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەریان کرد.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بۆردومانەکە کاتژمێر ١٠ى پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى کراوەتە سەر گوندەکە و تا ئامادەکردنى هەواڵەکەش بەردەوام بووە.

وتیشی، ئەو شوێنانەى بۆردومانکراون لە ناوچەى دانیشتوانى ناحیەى ژاراوەوە نزیکن و زیانەکانیش نەزانراون.

ئەو بۆردومانە لەکاتێکدایە ڕۆژى ٣٠ مانگى ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى چیاى کورتەکى بنارى قەندیلیانکرد و بەوهۆیەشەوە سێ هاوڵاتى شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

ب.ب