سەردێڕ:

دهۆک.. سێ رووداوى هاتوچۆ رووياندا

فۆتۆ: 
2019-07-04

1809 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى، دهۆک، بێوار حلمى

ئەمڕۆ لە سنورى قەزاى شێخان سێ رووداوى هاتوچۆ روویاندا و بەهۆی ئەو رووداوانەشەوە هەشت کەس برینداربوون.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنى هاتوچۆى دهۆک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنورى قەزاى شێخان سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە و هەشت کەسیش برینداربوون، کە برینى دووانیان سەختە.

ئاشکراشیکردووە، دواى رووداوەکە بریندارەکان بە مەبەستى چارەسەرکردنیان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر شڤان ئیحسان عەبدوڵا ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى دهۆک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیى راگەیاند، لە شەش مانگى ئەمساڵدا لە سنورى پارێزگاکە ٤٢٧ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە و بەو هۆیەشەوە  ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٢ کەسیش برینداربوون.

ئ.ر

Wêneyê ‎ازاد طه  azad taha‎.

Wêneyê ‎ازاد طه  azad taha‎.

Wêneyê ‎ازاد طه  azad taha‎.