سەردێڕ:

١٠ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکاران و دەرچووانى تواناسازى تەرخاندەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-04

1518 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندیى دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنى بڕى ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکاران و دەرچووانى تواناسازى.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوە کرد، بە مەبەستى خەرجکردنى پارەى تواناسازى، پێشتر دوو نوسراویان ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران کردووە، لە ئێستاشدا حکومەت رەزامەندیى لەسەر خەرجکردنى بڕى ١٠ ملیۆن دۆلار دەربڕیووە.

وتیشی، پارەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە بەردەوامن لە خوێندن و هەروەها بۆ ئەوانەشە خوێندنیان بە سەرکەوتوویى تەواو کردووە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەش دەخاتەڕوو، بە تەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە بەشێک لە کێشەى خوێندكاران و دەرچووانى تواناسازى چارەسەر دەبێت و، دواى تەواوبوونى ڕێوشوێنە پێویستەکان، دەست بە دابەشکردنى پارەکە دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا و بەهۆی خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانیانەوە چەند جارێک خوێندکاران و دەرچووانى خوێندنى تواناسازی گردبوونەتەوە و داوایانکرد پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت.