سەردێڕ:

هەڵوێستى عێراق لەبارەى دوایین لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران

پەیوەندییەکانی ئێران ـ ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-05-31

3618 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق خۆشحاڵى خۆى لەبارەى دوایین لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران دەربڕى و بە ڕێگایەکى دروستى دانا بۆ هێورکردنەوەى دۆخى ناوچەکە.

محەمەد عەلى وەزیرى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵوێستى وڵاتەکەى لەسەر قەیرانى ئێستاى ناوچەکە ڕوون و ئاشکرایە کە هێورکردنەوە و ڕێگریکردنە لەهەڵگیرساندنى شەڕ.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەڵوێستى عێراق هاوتەریبە لەگەڵ دوایین لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى ئێرانەوە بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و بە لێدوانێکى گرنگ و وردى ناو بردووە کە هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی ڕاست و دروستدا دەڕوات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، وڵاتەکەی هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نادات و تەنها دەیەوێت چەکە ناوەکییەکانى ڕابماڵێت و هاوكات وەزیری دەرەوەى ئەمریکاش ١٢ مەرجى داناوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان وهەڵگرتنى  سزاکانی سەر ئێران.

ب.ب