سەردێڕ:

سلێمانى.. هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە سیمینارێکی کەنەکە کرد

فۆتۆ: 
2019-05-25

1298 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرییان لە سیمینارێکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد کەنەکە کرد، کە بە بۆنەی ٢٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە ڕێکخرابوو.

پەروین عەزیز ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەکاتی هاتنیان بۆ هۆڵی تەوار بۆ سازکردنی سیمینارەکە پێیانوتراوە ئاسایش ڕێگەیان پێنادات چالاکی ڕێکبخەن و هۆکاری ڕێگرییەکەشیان پێ نەوتراوە.

وتیشی، پێشتر لەلای دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتیان بۆ ڕێکخستنی سیمینارەکە وەرگرتووە کە تایبەت بوو بە پرسی نەتەوەیی و یەکێتی نەتەوەیی و یەکڕیزیی نەتەوەیی.

هاوکات هەر ئەمڕۆش کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سیمینار و چالاکی لە هەولێر ڕێکخست بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە.

ئ.ر