سەردێڕ:

​خواردنی خورما چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

فۆتۆ: 
2019-05-24

14462 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوەوان لە دوای شکاندنی ڕۆژووەکەیان خورما دەخۆن، کە کاریگەرییەکی ئەرێنیی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێدەهێڵێت، وەکو پێدانی وزە و شەکری بەسوود و ڤیتامین بە لەش.

ماڵپەڕی عەرەبییە لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، خواردنی خورما گرنگە بۆ بەدوربوون لە چەندین نەخۆشی، چونکە زۆربەی پێکهاتە گرنگەکانی خۆراکی تێدایە وەکو ڤیتامینەکان و کانزاکان و گلوکۆزی سروشتی و ماددەی ڕیشاڵی، کە هەموویان هاندەرن بۆ پێدانی وزە و تەندروستی بە لەش.

خواردنی خورما لە هەموو کاتەکاندا گرنگە نەک تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕۆژانە خواردنی خورما هۆکارە بۆ:

پێدانی وزە بە لەش، ئەویش بەهۆی ئەو شەکرە سروشتییەی لە پێکهاتەیدا هەیە.

نەمانی قەبزی، بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ماددەی ڕیشاڵی، گرژی ڕیخۆڵە ناهێڵێت.

بەهێزکردنی قژ، خواردنی حەوت دەنک خورما لە ڕۆژێکدا قژ بەهێزدەکات، بەهۆی بوونی کانزا و ڤیتامینەکان قژ لە هەڵوەرین و لاوازبوون دەپارێزێت.

تەندروستیی دڵ دەپارێزێت، بەهۆی ماددەی ڕیشاڵی پارێزگاریی لە لێدانەکانی دڵ دەکات و لە نۆرەی دڵ بەدووردەبیت.

فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، بەهۆی بوونی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیدا، فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، ئامۆژگاریی خەڵک دەکرێت ڕۆژانە پێنج بۆ حەوت دەنک بخۆن.

ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە، دژە هەوکردنە و گەرمی بە لەش دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە.

Image result for ‫لرمضان وبعده.. تمرة واحدة ستغير حياتكم‬‎