سەردێڕ:

ڕۆحانى: ئەگەر ڕووبەڕووى بۆردومانکردنیش ببینەوە خۆمان بەدەستەوە نادەین

فۆتۆ: 
2019-05-23

4292 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕووبەڕووى شەڕێکى ئابوورى و دژ بە ژیانى خەلک بوونەتەوە کە هێرشیکى زۆر ئاڵۆزە بەراورد بە هێرشەکانى پێشوو.

ووتیشى پێویستە دوژمن ئەوە بزانێت کە هیچ کات بێهیوا نابن ئەگەر بۆردومانى خاکەکەشى بکرێت.

هاوکات سەرۆک ئەرکانى گشتى هێزە چەکدارەکانى ئێران ڕایگەیاند، پەلەپیتکەیان لەسەر چەکەکانیان داناوە و حازرن بۆ لەناوبردنى دوژمن.

محەمەد باقرى لە وتەیەکیدا لە ڕۆژى نیشتمانى و بەرگرى ڕایگەیاند، بارودۆخى ئێستا لەسەر ئاستى دەرەوە و ناوەوە دەخوازێت تەواوى خەڵکى ئێران بە ئاگابن بۆ خۆبەختکردن و هەر ڕووبەڕوو بوونەوەیەک.

باقرى ڕاشیگەیاند،  پێویستە دوژمن درک بەوە بکەن کە هێزەکانى ئێران زۆر بەهێزن بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە مێژووییە و بۆ یەک چرکەش بێگا نین لە فێڵى دوژمن، بەتایبەتى ئیدارەى ئێستاى ئەمریکا و سەرۆکەکەى.

گرژى و ئاڵۆزییەکانى ئەمریکا و ئێران دواى ئەوەهات کە ئەمریکا کەشتیگەلى فڕۆکە هەڵگرى ئەبراهام لینکۆلنى بۆ ئاوەکانى کەنداو نارد لەگەڵ فڕۆکەى B52  و باسیش لەوە دەکرێت کە نزیکەى ٥هەزار سەربازی زیاتر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکات.

ب.ب