سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران

ناکۆکییەکانی واشنتۆن و تاران
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-05-21

9211 جار خوێندراوەتەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران لەوەی لە پشت هاوکار و بەرەی هاوپەیمانە ناوچەییەکانییەوە خۆی حەشاربدات.

کەناڵی جەزیرە لە زاری پۆمپیۆوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕاستییەکی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی ئەوانەی لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەوەن، کە ئەگەری زۆر هەیە ئێران بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دایەوە بە ئێران لە خۆخەشاردان لە پشت هاوکار و هاوپەیمانەکانییەوە، چونکە هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە لایەن ئێرانەوە، بەشێوەیەکی گونجاو وەڵام دەدرێتەوە.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، موشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتووەتەوە.

ع.م