سەردێڕ:

قەتەر: غازى سروشتیی زیاترمان هەناردەى ئیمارات کردووە

فۆتۆ: 
2019-05-20

1083 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر ڕایگەیاند، سەرکردەکانى وڵاتەکەى نایانەوێت یارى بە گەلان بکەن لەو قەیرانەدا و، هیواشیان وایە سعودیە و ئیمارات و بەحرێن کۆتایى بهێنن بە سزادانى گەلانى وڵاتانى کەنداو.

لەولە خاتر وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە تویتێکیدا ئاماژەى بەوە کردووە، وڵاتەکەى غازى سروشتیی زیاترى هەناردەى ئیمارات کردووە.

نووسیوویشیەتی، لەگەڵ ئەوەى گەمارۆى نایاسایى خراوەتە سەر وڵاتەکەى، بەڵام غازى سروشتیی زیاترىان ڕەوانەى ئیمارات کردووە، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بۆریی دۆلفینى گواستنەوەى غاز گرفتى بۆ دروستبوو.

هێڵى بۆریی سەرەکیى دۆلفین، کە غازى سروشتى لە قەتەرەوە بۆ ئیمارات دەگوازێتەوە، چەند ڕۆژێک پەکى کەوت و، لەو کاتەدا قەتەر غازى زیاترى ڕەوانەى ئەو وڵاتە کردووە.

هێڵى بۆریی دۆلفین ڕۆژانە دوو ملیار مەتر سێجا غازى سروشتى لە کێڵگەیەکى غاز لە باکورى قەتەرەوە بەرەو ناوچەى عەمەلا لە ئیمارات دەگوازێتەوە.

لە ٥ى حوزەیرانى ساڵى ٢٠١٧وە ئیمارات و سعودیە و بەحرێن و میسر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و، چەند ڕێوشوێنێکیان بۆ سزادانى قەتەر گرتەبەر، ئەوەش بە بیانووی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر و دەوحەش ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردووەتەوە.

ب.ب