سەردێڕ:

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەلی ئەمریکا دووچاری مەترسییەکی بەرفراوان بووە کە لێی بێ ئاگایە

فۆتۆ: 
2019-05-19

7184 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا وەک دوو تاوەری بازرگانی جیهانی وایە، کە لەپڕ و بەوەشاندنی یەک گورز دادەڕمێت و گەلى ئەمریکاش بێ ئاگان لەو مەترسیانە.

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە جەنگێکی هەواڵگریی کراوەدایە دژ بە ئەمریکا و دوژمنانی ئێران.

وتیشی، جەنگەکە تێکەڵەیەکە لە فشاری دەروونی و شەڕی ئەلکترۆنی و سەربازی و دیبلۆماسی و ترس و تۆقاندن.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا جەختی کردەوە، تا ئێستا کۆشکی سپی چاوەڕوانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆیە لە ئێرانەوە تا بکەونە دانوستانەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان لە بەرپرسانی ئێران پێنەگەیشتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لەدوای سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر بووە، هاوکات ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی بەرەو کەنداو و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستووەتەوە.

ب.ب