سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی دایە هاوڵاتییەکانی لە عێراق

لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان
فۆتۆ: 
2019-05-12

29354 جار خوێندراوەتەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە بەغدا هۆشداری دایە هاوڵاتیەکانی لە عێراق، کە ئاگاداری خۆیان لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە (١٢ی ئایاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە " ئامۆژگاری سەرجەم هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەین بە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عێراق، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن".

داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە سەردانی عێراق نەکەن لەم کاتەدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داواشی لە هاوڵاتییەکانی کردووە لە عێراق، بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکە بکەن لە بەشی خزمەتگوزاریی تایبەت بە هاوڵاتیانی ئەمریکا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ناوبە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق کە ئاگاداری خۆیان بن لە بوونی ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئەو هۆشدارییە نوێیەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا  لە بەغدا لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و پەرلەمانتارانی عێراق داوا دەکەن، پێویستە بەغدا خۆی بە دوور بگرێت لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و عێراق خۆی نەکاتە لایەنێک لەو ناکۆکیانەدا.

ع.م