سەردێڕ:

سبەی پەرلەمان بڕیاری کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکى هەرێم دەدات

فۆتۆ: 
2019-05-11

1312 جار خوێندراوەتەوە

​جێگرى دووەمی سەرۆكی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم دەدات.


جێگرى دووەمی سەرۆكی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم دەدات.

مونا قەھوەچی بە ماڵپەڕی فەرمى  پارتی ڕاگەیاندووە، تائێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم نەكراوەتەوە، بەڵام سبەی دەستەی سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بەو پرسە دەکات و تێیدا بڕیاردەدات لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە.

وتیشی، دوای بڕیاردان، ماوەی سێ ڕۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە و دواتریش دوو ڕۆژ كاندیدەكان مافی تانەدانیان ھەیە، پاشان سیڤییەكان بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشدەكرێن و ئەگەر كەس كێشەی نەبوو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سەرۆكی ھەرێم ھەڵدەبژێردرێت.

مونا قەھوەچی ئاماژەى بەوەشکردووە،  تائێستا ھیچ كەسێک بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم خۆی کاندید نەكردووە و دەرگای خۆپاڵاوتنیش نەكراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەشتى ئەم مانگە پەرلەمان پێشنیازى یاساى کاراکردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى پەسەندکرد، بەپێی یاساکەش سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و دوو جێگری دەبێت، کە سەرۆک دەسەڵاتەکانیان دیاریدەکات.

ئ.ر