سەردێڕ:

فەڕەنسا ئۆفیسێکی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی لە هەرێم دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-09

1494 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا ئوفیسێکی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی لە هەرێم بکاتەوە بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.


حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا ئوفیسێکی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی لە هەرێم بکاتەوە بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (٨ی ئایاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لەگەل سیلڤی ستوغیل بەرپرسی بەشی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دارایی گشتی لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا کۆبووەتەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

شاندی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێم مەبەستییانە لە ئامادەکردنی بودجە و وردبینی و چاودێریکردنی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باج هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.

شاندی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، بە زووترین كات ئۆفیسێكی هەماهەنگی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لە هەولێر دەكرێتەوە و دەست دەكرێت بە هاوكاریەكان بۆ ئامادەكاری پڕۆژە یاسای بودجە و وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باج.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ نوسینگەی ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە لەنێوان جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی بەشی هاوكاری نێودەوڵەتی وەزارەتی دارایی فەرەنسا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی حکومەت داوای كرد فەرەنسییەكان هاوكاری حكومەتی هەرێم بکەن لە داڕشتنی پرۆژە یاسای بودجە و چاودێریكردنی خەرجییەكان و چۆنییەتی وردبینیكردنیان، شاندەکەی فەڕەنساش بەڵێنیاندا لەماوەی دوو مانگدا بۆ ڕاوێژدان بە حکومەتی هەرێم پسپۆڕەکانی خۆیان بنێرنە هەرێمی كوردستان.

ع.م