سەردێڕ:

​ترەمپ پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە گشت موسڵمانانی جیھان کرد

فۆتۆ: 
2019-05-06

3998 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە گشت موسڵمانانی جیھان کرد.

ترەمپ بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "لەگەڵ مێلانیای ھاوسەرم پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزە لە موسڵمانانی ئەمریکا و گشت جیھان دەکەین".

ترەمپ ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز یادی دابەزینی قورئانی پیرۆز بۆ محەمەد پەیامبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێت "لەگەڵ دەرکەوتنی ھیلال، خانەوادەی موسڵمانان و کۆمەڵگاکان بە دەستپێکی خواپەرستی لەو مانگەدا شکۆمەند دەکرێن".

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم ڕۆژى مانگی ڕەمەزانە و موسوڵمانان لە سەرجەم وڵاتانی  جیهان بە ڕۆژوودەبن.