سەردێڕ:

عێراق دوایین کاروانی فڕۆکەی ئێف ١٦ی لە ئەمریکا وەرگرت

فۆتۆ: 
2019-05-04

1533 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، کۆتا کاروانی فرۆکەی ئێف شانزەی ئەمریکی گەیشتووەتە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە باکوری بەغدا.

وەزارەتی بەرگریی ئاشکرایکردووە، پێنج فرۆکەی ئێف ١٦یان لە ئەمریکا وەرگرتووە و لە بنکەی سەربازی بەلەدیش تاقیکراونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری دەڵێت، وەرگرتنی ئەو فرۆکانە لەچوارچێوەی گرێبەستێکدا بووە لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوەش دوایین کاروان بووە کە پێییان گەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستکەوتنی ئەو فرۆکانە هێزی بەرگری و توانای مەشق و ڕاهێنانەکان بەهێز دەکات.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ عێراق یەکەم فرۆکەی جەنگی لەجۆری ئێف ١٦ لەلایەن ئەمریکاوە بەدەست گەیشت، ئەوەش لەچوارچێوەی گرێبەستێکدا هات بۆ کڕینی ٣٦ فڕۆکەی ئێف ١٦ کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە نێوان ئەمریکا و عێراق واژۆ کرا.

ب. ب