سەردێڕ:

ئەڵمانیا..پەنابەران لە فێربوونی زمانی ئەڵمانیدا سەرکەوتووبوون

فۆتۆ: 
2019-05-04

4914 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، ئەڵمانیا ، هەڵگورد عومەر 

دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا Bamf ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی ڕایگەیاند، لەدوای ساڵی ٢٠١٥وە زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر بەشداری فێربونی زمانی ئەڵمانیان کردووە.

دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا بڵاوی کردووەتەوە، نیوەی ئەو پەنابەرانەی بەشداری فێربونیان کردووە سوری و عێراقی و ئێرانی سۆماڵی و ئەریتری بوون چوار یەکیشیان خەڵکی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و دەوروبەرن.

دەزگاکە ڕونیکردووەتەوە، لەساڵی ٢٠١٨ دا نزیکەی ٢٥٠ ھەزار پەنابەر بەشداری خولەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانیان کردووە.

لە بڵاوکراوەکەی دەزگای کۆچبەرانی ئەڵمانیادا ھاتووە، بەشێک لە پەنابەران لە خولەکاندا لە سفرەوە دەستیان پێکردووە بەتایبەت بەتەمەن و ئەو کۆچبەرانەی پێشتر ھیچیان نەخوێندووە .

وەزیری خوێندن و فێربوون  (زاومفیبر مایر ) لە بەشی دەزگای کۆچبەرانی ئەڵمانیا ، ڕایگەیاندووە ئەوان دڵخۆشن کە لەسەدا ٩٠ ـی پەنابەران بەشداری فێربوونی زمانی ئەڵمانیان کردووە و زۆربەیان تا مستەوای A1 وە مستەوای B1 ڕۆیشتوون.

هـ،ڕ