سەردێڕ:

​ئەمریکا: ١٢٠ هاوڵاتیی مەدەنی لە هێرشە سەربازییەکانماندا کوژراون

فۆتۆ: 
2019-05-03

588 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ساڵى ڕابردوو بەهۆى هێرشە سەربازییەکانیانەوە نزیکەى ١٢٠ هاوڵاتیی مەدەنى کوژراون و ٦٥ی دیکەش برینداربوون.

پنتاگۆن لە ڕاپۆرتى ساڵانەیدا ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو هاوڵاتییانە لە چوارچێوەى چالاکییە سەربازییەکانى سوپاى ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان و سۆماڵدا بوونەتە قوربانى، بەڵام ڕێژەکە زۆر کەمترە لەو ژمارەیەى ڕێکخراوە نافەرمییەکان بڵاویانکردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ٧٦ هاوڵاتیی مەدەنى لە ئەفغانستان و ٤٢ هاوڵاتیی دیکەشیان لە عێراق و سوریا و، دوو هاوڵاتیی دیکەشیان لەمیانەى هێرشێکى ئاسمانیدا لە سۆماڵ کوژراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی لە لیبیا و یەمەن نەکوژراوە.

پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەمتر لە ژمارەی ڕاستیی کوژراو و بریندارانى هێرشەکانى تۆماردەکات.

هـ،ڕ