سەردێڕ:

ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ فڕۆکەخانەکانى عێراق تەرخاندەکات

فۆتۆ: 
2019-05-02

1825 جار خوێندراوەتەوە

باڵوێزخانەى ئەمریکا لە عێراق پڕۆژەى ئاسایشى فڕۆکەخانەکانى عێراقى بە بودجەى پێنج ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند.

باڵوێزخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەستپێشخەرییە داراییەکەى ئەمریکا راھێنان و دابینکردنى کەرەستەیە بە ھەماھەنگی نزیک و ھاوبەش لەگەڵ شارەزایانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عێراقی.

هاوکات لە بارەى ئەو پڕۆژەیەوە جۆی ھود کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوونیکردووەتەوە،  ئەم پرۆگرامە ھاریکارییە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەکان بۆ خەڵکی عێراق بەھێز ناکات، بەڵکو پاڵپشتی تواناکانی عێراقیش دەکات بۆ راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییە جیھانییەکان و ھانی گەشەپێدانی ئابووریش دەدات.

باڵوێزخانەى ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، بەرپرسەکانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عێراقی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و بەسرە و ھەولێر بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکە و بەردەوامبوون لەسەر بەھێزکردنی ئاسایش لە فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەتەوە.

جەختى لەوەشکردەوە راگەیاندنی  پرۆگرامەکە ئاماژەیەکە بۆ فراوانبوونی رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی فرۆکەوانی جیھانی و پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ھاوکاریکردنی بنیاتنانی ئابووریەکی گەشەسەندووی فرە چەشن.

ئ.ر