سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق هەواڵی پێدانی ٢٥ ملیۆن دیناری بە پەرلەمانتارە ژنەکان ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-04-30

1158 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق  هەواڵی پێدانی ٢٥ ملیۆن دیناری بە پەرلەمانتارە ژنەکان لەلایەن  محەمەد حەڵبوسی سەرۆکى پەرلەمانەوە ڕەتکردەوە و دەڵێت ، دوورە لە ڕاستییەوە.

نوسینگەى ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێکی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە گوایە سەرۆکی پەرلەمان بڕی ٢٥ ملیۆن دیناری وەک خەڵات داوەتە پەرلەمانتارە ژنەکان.

ئەمەش لە دوای ئەوەهات ئەمڕۆ سەرچاوەیەکى نزیک لە محەمەد حەلبوسی بە ئێن ئاڕ تی عەرەبی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ٣٠ی نیسان، بەبۆنەى جەژنى ئافرەتانەوە سەرۆکى پەرلەمان بڕی ٢٥ ملیۆن دیناری داوەتە هەر یەکێک لە ژنە پەرلەمانتارەکانی پەرلەمان کە  کۆی بڕەکە زیاتربووە لە دوو ملیار دینار.

ئەوەشی وت، سەرجەم ئەو ژنە پەرلەمانتارانەى پارەکەیان وەرگرتووە  ژمارەیان ٨٣ کەسە..