سەردێڕ:

عێراق و ئەڵمانیا لەسەر پرۆژەیەکی ١٤ ملیار دۆلاری رێککەوتن

فۆتۆ: 
2019-04-30

8028 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق و ئەڵمانیا ڕێککەوتن بە بڕى ١٤ ملیار دۆلار پڕۆژەى گەورە لە بوارى کارەبا لە عێراقدا جێبەجێ بکەن.

ئەمرۆ سێشەممە (٣٠ی نیسانی ٢٠١٩) عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە ئەڵمانیا و لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە.

دواتر عادل عەبدولمەهدى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوار بواردا ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیاى سمینسى ئەڵمانى واژۆکردووە بۆ جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى گەورەی کارەبا لە عێراقدا.

ئەوەشی خستووەتەروو، لەگەڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا چەندین تەوەرى دیکەی تایبەت بە ناوچەکە و عێراقیان باسکردووە.

لەسەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا هەر یەک لە وەزیرانى دەرەوە و بازرگانى و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و شارەوانییەکان و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى و چەند بەرپرسێکى باڵا یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

 هـ.ع