سەردێڕ:

سلێمانی.. نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

لە مانگی پێنجدا بەرنامەی کاری مۆلیدەکان دەگۆڕێت
فۆتۆ: 
2019-04-30

31632 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکراو لە مانگی داھاتووشدا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت.


نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکراو لە مانگی داھاتووشدا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەمانگی چواردا مۆلیدە ئەھلیەکان بەتێکڕایی لەنێوان (١٠٠) بۆ (١٢٠) کاتژمێر کاریان کردووە و بەوەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان ٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ چوار ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاوازە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ئاماژەی بەوەکردوە، لە مانگی ئایاردا مۆلیدە ئەھلییەکان لەئامادەباشیدا دەبن ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، بەرنامەکەش لەسبەینێ چوارشەممە یەکی ئایارەوە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بەنرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، ئەوە رونکراوەتەوە نرخی کیلۆواتێک بە ١٩٩ دینار و ٢٩٠ سەنت دیاریکراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەکان وێستگەکانیان ١١ کەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و ئەگەریش وێستگەی ٣٣ کەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەکرێت.